14 اردیبهشت 1403

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

  • ئاشکرایە خێزان دێرینترین دامەزراوەی کۆمەڵایەتییە و کاریگەرترینە لەسەر ژیانی تاک، کە بەدرێژایی مێژوو شەریعەت و یاساکان و ئایینە ئاسمانییەکان گرنگی زۆریان پێداوە و پرەنسیپی تایبەت بەخۆی بۆ دیاری کراوە.

    بەڵام بەهۆی گۆڕانکاری و پێشکەوتنی ژیانی کۆمەڵایەتییەوە زۆرێک لە وەزیفەکانی خۆی لەدەست داوە کە پێشتر ئەنجامی دەدان، بەڵام ئایا ئەمە مانای ئەوەیە کە ئیتر خێزان گرنگ نییە و کۆمەڵگە پێویستی پێی نەماوە و مرۆڤ دەتوانێ لە دەرەوەی خێزانیش ژیانێکی هاوسەنگ بۆ خۆی دابین بکات؟

    نووسه‌ر:
    چیا ئیسماعیل
  • فەیلەسووفی یوونانی سوقرات بە بنیاتنەری فەلسەفەی ئەخلاق دادەنرێت، یەکەم کەس بووە توێژینەوەی لەسەر مرۆڤ و ڕەفتارەکانی کردووە و پێی وابووە کە لە سروشتی مرۆڤایەتیدا ڕەگەزە پێویستەکانی مەزهەبی ئەخلاقی دەدۆزرێتەوە و پێویستی بە وردبینی و دەسەڵاتی باڵا نییە، باوەڕی بە بوونی عەقڵێکی خودایی هەبووە کە جیهان ئاراستە دەکات بۆ ئامانجێکی دیاریکراو، ئەویش بەدیهاتنی خێر و چاکە و پلەی کەماڵە. پێی وابووە کە قانوونی دادپەروەر لە عەقڵێکەوە دەردەچێ کە هاوتەریبە لەگەڵ سروشتی ڕاستەقینە، ئەمەش ئەو یاسایانەن کە خواوەند لە دڵی مرۆڤەکاندا وێنای کردوون و بە یاسای سروشتی ناسراون، نوسراو و دەستکری مرۆڤەکان نین.

    نووسه‌ر:
    چیا ئیسماعیل